په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ لاوان كوردستان به‌ ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

416y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، پۆلێكی دیكه‌ له‌ لاوانی تێكۆشه‌ر پاش تێپه‌ڕ كردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌ی سیاسی ـــــ نیزامی له‌ فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌، به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوونئه‌م مه‌راسمه‌ سه‌ره‌تا به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستی پێكرد و پاشان بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن موجری به‌رنامه‌كه‌ “به‌یان زه‌ندی” به‌ كۆپله‌ شێعرێك، شكێندرا. پاشان به‌ بۆنه‌ی چه‌كدار بوونی په‌لی هاوڕێی گیان به‌ختكردوو خالید ره‌حمه‌تی ناسراو به‌ “سه‌ید خالید”، هاوڕێ ئه‌ره‌ستوو گه‌له‌داری به‌رپرسی ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد. به‌دوای وتاره‌كه‌ی هاوڕێ ئه‌ره‌ستوودا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئاموزشگاوه‌ هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌، كارت و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیان پێدرا و سرودی “ئاڵای سوور”یان پێشكه‌ش كرد. دواتر هاوڕێی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ “كارۆ ئه‌رشه‌دی” به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی هاوده‌وره‌ی، وتارێكی پێشكه‌ش كرد. مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات. بینه‌رانی خۆشه‌ویست، ئێستاش سه‌رنجتان بۆ بینینی چه‌ند گۆشه‌یه‌كی ئه‌م مه‌راسمه‌ راده‌كێشین.