پچڕانی‌ به‌رقی٦٥ ئاوایی له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد

108q
له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، به ‌هۆی‌ بارینی‌ “به‌فر و باران”، به‌رقی ٦٥ ئاوایی سه‌ر به‌ شاری‌ مه‌هاباد پچڕاو‌ن‌ و هه‌تائێستاش ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كانی رژیم به‌رقی ئه‌م ئاواییانه‌یان‌ وه‌سڵ نه‌كردۆ‌ته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئیداره‌ی‌ به‌رقی شاری‌ مه‌هاباد وێڕای‌ پشت ڕاست ‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ وتی‌: پاش بارینی‌ به‌فر و باران له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا، به‌رقی ١٠٥ ئاوایی دوو به‌شی‌ “خه‌ڵیفان و ناوه‌ندیی” پچڕاون و وتیشی، له‌ دوای ٢ ڕۆژ به‌رقی ٤٠ ئاوایی له‌ به‌شی ناوه‌ندیی وه‌سڵ‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام‌ هێشتا ٦٥ ئاوایی دیكه‌ی‌ ئه‌مشاره‌ له‌ تاریكی ‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئیداره‌ی‌ به‌رقی شاری‌ مه‌هاباد وتی‌: بۆ چاك‌كردنه‌وه‌ی‌ به‌رقی ئه‌م ئاواییانه‌ سه‌ره‌تا پێویسته‌ ڕێگه‌وبانه‌كان بكرێنه‌وه‌و پاشان ده‌بێ به‌گشتی‌ نۆێژه‌ن بكرێنه‌وه‌. شایانی‌ باسه،‌ كه‌ بارینی‌ به‌فری‌ زستانی‌ و كڕێوه‌ی‌ توند ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو گیروگرفتی‌ زۆری بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان دروست کردوه‌.