بەوتەی بەرپرسی کۆمپانیای گازی پارێزگای کرماشان بە ھۆی دابه‌زینی فشاری گاز و نەبوونی گاز، ھەموو جایگاكانی گازی “سی ئێن جی” گازەکانیان بڕاوه.
دوابە دوای دابه‌زینی ئاستی گازیی ناوشاری هه‌ندێ له ناوچه‌كانی کوردستان، بەرپرسی کۆمپانیای کرماشان ئاشکرای کرد کە ھەموو شوێنه‌كانی گازی “سی ئێن جی” گازەکانیان بڕاوه و بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٨ سه‌عات وەسڵ نابێته‌وه. جێگەی ئاماژەیە ھەموو ساڵێک لە وه‌رزی سەرما و بارینی به‌فر و باران و سەرما و سۆڵە، گازیی شاریی لە زۆربه‌ی شارەکانی ئێران به ته‌واوه‌تیی ده‌بڕێت و ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی كێشه‌و گرفت بۆ خه‌ڵك. جێگه‌ی ئاماژه‌یه نووسینی نامه و سكاڵا بردن و سه‌ردانی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان، ئه‌نجامی نه‌بووه و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كانیش لایه‌ك له‌م كێشه و گرفتانه‌ی خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه.