پیرۆزبایی نه‌ورۆزیی كانونی نوسه‌رانی ئێران

 

634t
“كانونی نوسه‌رانی ئێران” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك به‌ موناسبه‌تی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ له‌سه‌ر ئازادی زیندانیانی سیاسی و ه‌قیده‌تی، ئازادی به‌یان و شكاندنی سه‌دی سانسۆر و لابردنی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگادا، پێداگری كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندراوه‌دا هاتووه‌: “وه‌رچه‌رخانی زستان به‌ به‌هار، په‌یامی سه‌مبۆلیكی سروشت بۆ‌ ئینسانه‌ چه‌وساوه‌كانه‌. په‌یامێكی شادیهێنه‌ره‌ كه‌ ئینسانی ئه‌مرۆ زیاتر له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه،‌ پێویستی به‌ بیستنیه‌تی: “چونكه‌ ئێستا زیاتر له‌ هه‌ر كاتێك، نه‌زانی و دواكه‌وتویی، خه‌فه‌قان، سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌ و سته‌م، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات.”