پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان

244
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆمه‌ڵێك له‌ زیندانیانی زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان، به‌ هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیسی ئه‌م زیندانه‌ تووشی نه‌خۆشی بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان له‌ به‌ندی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، ژماره‌یه‌ك له‌م زیندانیانه‌ نه‌خۆش كه‌وتوون، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی زیندان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه‌ و ته‌نیا ده‌رزی ئاسپرینیان لێ داون. شایانی باسه‌، زیندانیانی سیاسی له‌ نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی، بێبه‌شن و سه‌ره‌ڕای به‌رز كردنه‌وه‌ی سكاڵا به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێی نه‌دراوه‌ته‌وه‌.