پیس بوونی ئاوی خواردنەوەی شاری مهاباد

916
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری مهاباد پیس بووه‌ و ئه‌مه‌ش هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ته‌ندروستیان زۆر نیگه‌ران كردووه‌.
شایانی باسه‌ ئاوی خواردنەوەی شاری مهاباد لە بەنداوی ئەو شارە دابین دەکرێت و پیس بوونی ئاوی مهاباد بە هۆی بۆی ناخۆش و گۆڕانی رەنگەکەی، هاوڵاتیانی ئەو شارەی توشی نیگەرانی کردووه‌. جێگەی ئاماژەیە سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی به‌رده‌وامی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌، به‌ڵام بەرپرسانی ئیدارەی ئاوی شاری مهاباد وڵامی داواکارییه‌كانی خه‌ڵكیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه.