پیشڕه‌وی هێزه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ به‌شێكی گه‌وره‌ له‌ ئێدلێب ی سوریه‌

575t
رۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌ ئیسلامگه‌راكانی “ئه‌لقاعێده‌” له‌ سوریه‌ كونتڕۆڵی به‌شێكی گه‌وره‌ له‌ شاری “ئێدلێب”یان، به‌ ده‌سته‌وه‌ گرت.سه‌رۆكی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سوریه‌ به‌ هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌ی راگه‌یاند: “جبهه‌لنه‌سره‌ و هاوپه‌یمانه‌ ئیسلامگه‌راكان”ی كونتڕۆڵی زۆربه‌ی ناچه‌كانی ئێدلێب جگه‌ له‌ ساختمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی و ئه‌منیه‌تی”یان به‌ده‌ست گرتووه‌.” شایانی باسه‌، شاری ئێدلێب به‌ هۆی نزیك بوونی له‌گه‌ڵ ئۆستانی “لازه‌قیه‌ پایه‌گای سه‌ره‌كی “به‌شار ئه‌سه‌د”، گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌.