پیلانه‌كانی رژیم له‌ سه‌روبه‌ندی ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری موعه‌لیمان

466t

له‌ سه‌روبه‌ندی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری ١٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی موعه‌لیمان، زیاتر له‌ ٩٥ له‌سه‌دی سایته‌ خه‌به‌رییه‌كان هه‌واڵی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی ئێران، له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ فیلتر و یان له‌ به‌رده‌ست لابران‌.ئه‌نجومه‌نی سینفی موعه‌لیمانی ئێران له‌ كۆتایی مانگی رێبه‌ندان له‌ داخوازییه‌كدا كه‌ به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵات دابووی و وێنه‌كه‌ی له‌ سایتی “حقوقی موعه‌لیم و كرێكار” بڵاو كرایه‌وه‌، داواكاری خۆی بۆ به‌ڕێوچوونی مانگرتن له‌ رێكه‌وتی ١٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ٩٣ به‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ ئێرائه‌ دا. دوابه‌دوای وڵام نه‌دانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی رژیم، ئه‌نجومه‌نی سینفی موعه‌لیمان له‌ راپۆرتێكدا، به‌ڕێوچوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم و ناوه‌نده‌ گشتییه‌كان له‌ ئۆستانه‌كان و هه‌وره‌ها ناوه‌نده‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌ شاره‌كان دیاری كرد. له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ رۆژانی رابردوو و به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان، سایتی كانوونی سینفی موعه‌لیمانی ئێران و تاران و شاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌ به‌رده‌ست لابران و فیلتر كراون.