هه‌یئه‌ت مودیره‌ی “ئه‌نجومه‌نی سینفی رۆژنامه نووسانی ئێران” به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، هه‌واڵی پیلانی وه‌زاره‌تی كاری رژیمی بۆ پێكهێنانی رێكخراوی فهرمایهشی بۆ جێنشینی ئه‌نجومه‌نی سینفی رۆژنامه‌نووسانی ئێرانی راگه‌یاند.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ئاگادار كراینه‌وه كه وه‌زاره‌تی كار ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به بیانووی قسه و باس و وه‌رگرتنی بۆچوونی رۆژنامه نووسان به بانگكردنی ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه و یان رۆژنامه نووسانێك كه ئه‌ندام نین، ده‌ستی به به‌ڕێوچوونی جهلهساتێكی توجیهی بۆ پێكهێنانی رێكخراوی جێنشینی ئه‌نجومه‌نی سینفی رۆژنامه نووسانی ئێران كرد.
هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌نجومه‌نی سینفی رۆژنامه نووسانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌م كرده‌وه نابه‌رپرسانه‌یه، به وه‌زاره‌تی كار هوشدار ده‌دات كه له ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری رێكخراوه كرێكارییه‌كان خۆببوێرت و ئاكامه ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وتانه له‌به‌ر چاو بگرێت.”