پیلانێك كه‌ بووه‌ هۆی خۆكوژی كچێك له‌ شاری مهاباد

11188413_10205931780270181_4316918022864362615_n
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گوڵان، كچێكی لاو به‌ ناوی “فه‌ریناز” خه‌ڵكی شاری مهاباد له‌ ترسی ده‌ستدرێژی مه‌ئمورێكی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات، له‌ ساختمانی هۆتێلێك خۆی خسته‌خواره‌وه‌‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.
فه‌ریناز كارمه‌ندی هۆتێلی “تارا” له‌ شاری مهاباد بوو كه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌ن هۆتێله‌كه‌وه‌ ده‌خرێته‌ ژێر گوشار‌ تا ناچاری بكات له‌گه‌ڵ مه‌ئمورێكی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات په‌یوه‌ندی جنسی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌یكه‌ هوتێله‌كه‌ی بكرێته‌ ٥ ستاره‌، به‌ڵام كچه‌كه‌ به‌وه‌ رازی نابێت. پاش ئه‌وه‌ خاوه‌نی هۆتێله‌كه‌ پیلان بۆ ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ئه‌م كچه‌ داده‌ڕێژێت و له‌ ژوورێكی هوتێله‌كه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ ده‌رگایان له‌سه‌ر قوفڵ ده‌كات. فه‌ریناز كه‌ رێگه‌ی ده‌رباز بوونی نه‌بووه‌، له‌ په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی چواره‌می هۆتێله‌كه‌ خۆی خسته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه،‌ ته‌رمی فه‌ریناز له‌ پزیشكی قانونی شاری مهاباده‌ و سه‌ره‌ڕای سكاڵای بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه‌ له‌م دوو كه‌سه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كامه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون.