به پێی راپۆرته‌كان، بۆ لابردنی مه‌دره‌سه‌ی شیفتی و پێكهێنانی فه‌زای ئاموزشی له شاره جیاجیاكانی سه‌ربه ورمێ، پێوسته ٥ هه‌زار كلاسی خوێندن له‌م ئۆستانه دروست بكرێت.به پێی ئه‌م راپۆرته، مودیری گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی ورمێ به رخنه گرتن له بارودۆخی زیاد بوونی كلاسی خوێندن، له قۆناغه جیاجیاكانی ده‌رسی له ئاستی ئه‌م ئۆستانه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ده‌ستبه‌جێ كاربه‌ده‌ستان بۆ باشتر بوونی ئه‌م بارودۆخه بوو. شایانی باسه، له حاڵی حازردا له هه‌ر قۆناغێكی ده‌رسی، زیاتر له ٤٠ خوێندكار له كلاس حزووریان هه‌یه.