پێداگری ئۆجه‌لان له‌سه‌ر رێكخستنی كۆنگره‌ی كۆتایی خه‌باتی چه‌كدارانه‌

595t
“عه‌بدۆڵڵا ئۆجه‌لان” رێبه‌ری زیندانی “پ. ك. ك” جارێكی دیكه‌ خوازیاری رێكخستنی كۆنگره‌ی ئه‌م حیزبه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ خه‌باتی چه‌كدارانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بوو.یه‌كێك له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی كورد رۆژی شه‌ممه‌ ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ نێو كۆڕی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی كورد په‌یامه‌كه‌ی “ئۆجه‌لان”ی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌وروز له‌ شاری “دیاربه‌كر” خوێنده‌وه‌. رێبه‌ری “پ. ك. ك” له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وتوویه‌تی: “خه‌باتی چه‌كدارانه‌ پاش چه‌ندین ده‌یه‌ به‌ فێڕۆ نه‌چووه‌، به‌ڵام چیتر نابێت درێژه‌ی هه‌بێت چۆنكه خه‌ڵك و مێژوو خوازیاری رێگاچاره‌یه‌كی دیموكراتیك و ئاشتیخوازانه‌ به‌ پێی بارودۆخی ئه‌م كاته‌ن.”