له‌سه‌ر ده‌ركردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌حكامی زۆرتری ئێعدام له ئێران، پێداگری كردووه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی رژیم به وتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یكه، بهرخوردهكان زۆر گونجاو نین رایگه‌یاندووه: “نابێ به قاچاخچییانی مه‌وادی موخهدر هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ درێژه‌دان به ژیان بدرێت.” ئه‌مه له حالێكدایه كه “ئه‌حمه‌د شه‌هید” نوێنه‌ری تایبه‌تی “رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران” له دوایین راپۆرتی خوێدا رایگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی له ژانویه‌ی ٢٠١٤ی زایینیه‌وه تا ئێستا، ١٠٠٠ كه‌سی ئێعدام كردووه. شایانی باسه، ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به سه‌رنجدان به سه‌رانه‌ی جه‌معییه‌ت، زۆرترین ئاماری ئێعدامی له جیهاندا هه‌یه.