جێگری وه‌لی فه‌قیهی رژیم له ئیسفه‌هان رایگه‌یاندووه كه دانیشگاكانی ئێران، ده‌بێ ٣ رۆژ ژنانه بكرێت و ٣ رۆژیش پیاوانه.
به پێی راپۆرتی سایتی “دیگهربان”، “یوسف ته‌باته‌بایی نژاد” جێگری “عه‌لی خامه‌نه‌یی” له ئیسفه‌هان، ئه‌م گه‌ڵاله‌یه‌ی بۆ پێش‌گرتن له تێكه‌ڵ بوونی كچان و كوڕان له دانیشگاكان پێشنیار كردووه و رایگه‌یاندووه، له حاڵی حازردا دانیشگایهكی زۆر له ئێران‌دا هه‌یه و دانیشگاكان ده‌توانرێت ٣ رۆژ ژنانه و ٣ رۆژیش، پیاوانه بێت. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه تێكه‌ڵ بوونی كچان و كوڕان له دانیشگاكاندا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.