بارودۆخی زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی شاری مهاباد به ناوی “عه‌لیڕه‌زا ره‌سولی” له زیندانی مهاباد، خراپ راگه‌یه‌ندراوه. به پێی ئه‌م راپۆرته، “عه‌لیڕه‌زا ره‌سولی” زیندانی سیاسی له زیندانی مهاباد زیاتر له دوو ساڵ و نیوه كه له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه. ناوبراو رێكه‌وتی ١٢ی مانگی گه‌ڵاویژی ساڵی ١٣٩١ پاش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مهاباده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاشان بۆ زیندانی مهاباد گواسترایه‌وه. شایانی باسه ناوبراو به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم، به سێ ساڵ و نیو زیندان مه‌حكوم كرا. شایانی باسه، ناوبراو ئێستا له زیندان بارودۆخی زۆر ناله‌باره و توشی چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆر بووه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی زیندان له دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌م زیندانییه سیاسییه خۆده‌بوێرن.