پێشره‌وی حه‌وسییه‌كان له‌ عه‌ده‌ن

181y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، حه‌وسییه‌كان دوایین پایه‌گای به‌رینی لایه‌نگرانی “مه‌نسوور هادی عه‌بد ره‌به‌”یان له‌ شاری “عه‌ده‌ن” كۆنتڕۆڵ كرد.میلیشیا شیعه‌ حه‌وسییه‌كان سه‌ره‌ڕای بۆمبارانی عه‌ره‌بستان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گوڵان چووه‌ نێو گه‌ره‌كی “ئه‌لته‌واهیی” له‌ شاری عه‌ده‌ن كه‌ دوایین پایه‌گای به‌رینی هێزه‌كانی لایه‌نگری عه‌بدره‌به‌ مه‌نسوور هادی، سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌ بوو. به‌ وته‌ی دانیشتووانی شاری عه‌ده‌ن تێكهه‌ڵچوون نێوان میلیشیا حه‌وسییه‌كان و لایه‌نگرانی مه‌نسوور هادی هه‌ورا له‌ جه‌ریان دایه‌.