پێشره‌وی نه‌یارانی رژیمی سوریه‌ به‌ره‌و سه‌واحێلی مه‌دیته‌رانه‌

227
گروپه‌كانی چه‌كداری نه‌یاری رژیمی “به‌شار ئه‌سه‌د” له‌ سوریه‌ له‌وانه‌ ئیسلامگه‌رایان به‌ كۆنتڕۆڵ كردنی چه‌ندین ئاوایی له‌ باكووری رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌، به‌ره‌و ناوچه‌ی ساحێلی له‌ كه‌ناره‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ پێشڕه‌وه‌یان كرد. به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌، دژه‌ هێرشگه‌لێكه‌ كه‌ گروپێك له‌ نه‌یارانی رژیمی سوریه‌ دوابه‌دوای هێرشی هێزه‌كانی لایه‌نگری ئه‌سه‌د و ئه‌رته‌شی سوریه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌یان برد. ئه‌وان توانیبوویان، ئاوایی “سه‌هلۆل غاب” له‌ “مه‌حره‌ده‌”ی باكوری رۆژئاوای سوریه‌، سه‌رله‌نوێ داگیر بكه‌ن. ئه‌م ناوچه‌یه‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌ گرینگه‌كانه‌ كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵی كه‌ناره‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ به‌ ئه‌ژمار دێت. “به‌ره‌ی نوسره‌” باڵی ئه‌لقاعیده‌ له‌ سوریه‌ و “ئه‌حرارولشام” كه‌ له‌ پاڵ گروپێكی دیكه‌ له‌ شورشیان، “ئه‌رته‌شی فه‌تح”یان پێك هێناوه‌، هۆكاری پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌م دواییانه بوون. رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ش رێكه‌وتی ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، رایگه‌یاند كه‌ دژه‌ هێرشی ئه‌رته‌شی فه‌تح بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌رته‌شی سوریه‌ و لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د له‌ ئاواییه‌كانی وه‌كوو “مه‌نسووره‌، زیاره‌ و ته‌ل واست” پاشه‌كشه‌ بكه‌ن.