پێشره‌وی هێزه‌كانی ئه‌لشه‌باب له‌ سومالی

410
رۆژی جومعه‌ ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، گروپی ئیسلامگه‌رای “ئه‌لشه‌باب” جارێكیتر له‌ شاری “جانالی” له‌ نزیك شاری “موگادیشۆ”، پێته‌ختی سومالی، له‌ نه‌بوونی هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی ئافریقا داگیر كرد.
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیترز”، گروپی ئه‌لشه‌باب له‌م مانگه‌ی زاینییدا، هێرشی كرده‌سه‌ر پایگایه‌كی هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی ئافریقا له‌م ناوچه‌یه‌ و به‌ داگیر كردنی شاری جانالی، لانیكه‌م ١٢ هێزی “ئۆگاندایی”یان كوشتووه‌. هێرشبه‌ران هه‌روه‌ها هاوكات سێ شاری دیكه‌ی له‌ باشوور و ناوه‌ندی سومالی داگیر كرد.