پێشره‌وی هێزه‌كانی داعش له‌ رۆژئاوای سوریه‌

23

“چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌” له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی پێشره‌وه‌ی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ رۆژئاوای سوریه‌ و گه‌یشتنیان به‌ ده‌روازه‌كانی شاری “حه‌سه‌كه‌”ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، داعش له‌ شه‌ڕێكی قورس له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی سوریه‌ و هێزه‌ كوردییه‌كان، توانی له‌ ده‌روازه‌كانی شاری حه‌سه‌كه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریه‌، نزیك ببێته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی هاو‌به‌ش له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریه‌ و هێزكانی كورد دایه‌. به‌ وته‌ی به‌رپرسی ئه‌م گروپه‌ چاودێره‌، داعش ته‌واوی بنكه‌ و باره‌گا نیزامییه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریه‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی پێشڕه‌وییه‌كانی داعش زۆرێك له‌ دانیشتوانی شاری حه‌سه‌كه‌، له‌م شاره‌ هه‌ڵاتوون و ئاواره‌ بوون.