پێشره‌وی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ ده‌ورووبه‌ری كۆبانی

 

266t

فه‌رمانده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایانگه‌یاند، له‌ حاڵی شكستهێنانی به‌ته‌واوه‌تی به‌ گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” له‌ ده‌ورووبه‌ری كۆبانی دان.
به‌ پێی نوێترین راپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پاراستنی كۆبانی هه‌روا درێژه‌ به‌ پێشره‌وییه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن و له‌ حاڵی شكست هێنانی گروپی داعش له ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانین. “رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”ش رایگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانی داعش تواناییه‌كی زۆریان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و مقاومه‌ت كردن‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارێزه‌رانی كۆبانی نه‌ماوه‌. به‌ڕێوبه‌ری رێخكراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاندووه‌، داعش به‌ له‌ده‌ست دانی دوو هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی له‌ جه‌ریانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆبانی، توانایی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێ نییه‌ و له‌وانه‌یه‌ شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری “ره‌قه‌” پایه‌گای سه‌ره‌كی داعش درێژه‌ بكێشێت.