پێشرۆی گروپی داعش له‌ لیبی

29
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی جومعه‌ ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ راستای هه‌وڵدان بۆ زیاتر كردنه‌وه‌ی نفوزی خۆی له‌ لیبی، شاری “هه‌راوه‌” له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ی داگیر كرد.
گروپی داعش كه‌ به‌شێك له‌ خاكی “سوریه‌ و عێراق”ی داگیر كردووه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا هه‌وڵی داوه‌ كه‌ له‌ نائه‌منی و ئابووری سیاسی له‌ لیبی، بۆ زیاتر كردنه‌وه‌ی نفوزی خۆی له‌م وڵاته‌ كه‌ڵك وه‌ربگرێت. داعش پێشتریش شاری ساحلی “سێرت”ی له‌ نزیك “ته‌رابلۆس”ی داگیر كردبوو. ئه‌م گروپه‌ بینا ده‌وڵه‌تیه‌كانیان و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م شاره‌ی، له ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ خستۆته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه‌. هێزه‌كانی داعش، رۆژی جومعه‌ به‌ داگیر كردنی شاری “هه‌راوه‌”، سه‌رجه‌م ناوه‌ند و بینا ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م شاره‌یان خستۆته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه‌.