پێشكنینی به‌رده‌وام له‌ به‌ندی ٧ و ٨ی زیندانی ئێوین

607
پێشكنینی به‌رده‌وام له‌ به‌ندی ٧ و ٨ی زیندانی ئێوین له‌ لایه‌ن گاردی تایبه‌تی ئه‌م زیندانه‌، ناڕه‌زایه‌تی زیندانیانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه‌.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، گاردی تایبه‌تی زیندانی ئێوین هێرشیان كرد سه‌ر به‌نده‌كانی ٧ و ٨ی ئه‌م زیندانه‌ و بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام، ئه‌م به‌ندانه‌یان بازڕه‌سی كرد و ده‌ستیان دایه‌ پێشكنینی كه‌لوپه‌لی شه‌خسی زیندانیان. له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا مه‌ئموورانی رژیم چندین جار به‌ بیانووی جۆراوجۆر هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر به‌ندی ٧ و ٨ی زیندانی ئێوین. شایانی باسه‌ به‌ندی ٧ و ٨ی زیندانی ئێوین شوێنی راگیرانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زیندانیان سیاسی و ئه‌منیه‌تییه‌ كه‌ له‌ بارودۆخێكی زۆر خراپ و ناله‌باردا راگیراون.