پێشكه‌ش كردنی خەڵاتی ئه‌ده‌بی “قەڵەمی زێڕینی قانع”

یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان بەڕێوە چوو و تێیدا بڕیار درا کە خەڵاتی “قەڵەمی زێڕینی قانع” پێشکەش بەو کەسانە بکرێت کە لە بواری ئەدەبی کوردی چالاکی دەکەن.

لەو کۆبوونەوەیەدا پاش هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری، هەر کام لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر، وێڕای باس‌وخواس لەسەر پرس و چالاکییەکانی داهاتووی ئەنجومەنەکە، لەسەر خەڵاتی “قەڵەمی زێڕینی قانع” پێداگرییان کردەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان، سێ کەس لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە، وەکوو بەرپرس بۆ بەدواداچوون، ڕێکخستن و بەخشینی خەڵاتی قەڵەمی زێرینی قانع دیاری کران. شایانی باسه‌ خەڵاتەکە وەکوو خەڵاتێکی ساڵانەی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان، لە بواری ئەدەبی کوردیدا هه‌ر وه‌ك نووسینی ڕۆمان، چیرۆک، وەڕگێڕان و شێعر بە نووسەرێکی کورد دەبەخشرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →