سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین رایگه‌یاند، جیاییخوازانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو چه‌ك و چۆڵی قورسیان له هێڵه‌كانی پێوه‌ندی لایه‌نه‌كان پاشه‌كشه پێكردووه.
“پێترۆ پرۆشێنكۆ” سێ رۆژ له‌وه‌پێش جیاییخوازانی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو كه پێیان خۆش نییه چه‌ك و چۆڵیان پاشه‌كشه پێبكه‌ن. به وته‌ی نابراو، له رێكه‌وتی ٢٦ی مانگی رێبه‌ندان و ده‌ستپێكی ئاته‌ش به‌س له نێوان لایه‌نه‌كان، ٦٤ سه‌ربازی ئۆكراینی له ئاكامی تێكهه‌ڵچوونه‌كان كوژراون.