به پێی راپۆرتی “ناوه‌ندی چاودێری به‌سه‌ر مافی مرۆڤی سوریه”، هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كان توانییان چه‌ند ئاوایی له باكووری شاری حه‌ڵه‌ب داگیر بكه‌ن.
ئه‌م گروپه سه‌ر به نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی سوریه ده‌ڵێت، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه توانییان به پێشڕه‌وییه‌كانی خۆی له ناوچه داگیركراوه‌كانی نه‌یاران، رێگایه‌كی گرینگی تهدارۆكاتی میلیشیاكانی جێگیر له شاری “حه‌ڵه‌ب”یان كۆنتڕۆڵ كرد. تێكهه‌ڵچوونه قورسه‌كان له‌م ناوچه‌یه، ترافیكێكی قورسی له جاده‌ی سه‌ره‌كی به‌ره‌و سنووری توركیه لێكهوتهوه.