رۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی سوریه و هێزه‌كانی حێزبۆڵای لوبنان توانیان به پشتیوانی فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی روسیه، به‌ره‌و ئۆستانی “حه‌ما”ی سوریه پێشڕه‌وی بكه‌ن.
راپۆرته‌كان له سوریه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له جه‌ریانی ئه‌م عه‌مه‌لیاته، فرۆكه‌كانی روسیه لانیكه‌م ٣٠ جار شاری “كه‌فه‌ر نه‌بوده” له ئۆستانی حه‌مایان كردۆته ئامانج و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه و حێزبۆڵاش دوای ئه‌وه‌یكه ئه‌م ناوچه‌یان به سه‌دان جار گولله‌باران كرد، توانیان چه‌ندین به‌ش كه بنكه و باره‌گای نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی “به‌شار ئه‌سه‌د” بوو، داگیر بكه‌ن. به پێی راپۆرتی رۆیتێرز، ئه‌م عه‌مه‌لیاته، توندترین تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و نه‌یاران له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو بووه.