پێشڕه‌وی تاڵبان له‌ باكوری ئه‌فغانستان

470
هه‌واڵنێری “بی بی سی” هه‌واڵی داگیر كردنی ولسوالی “وردۆج” له‌ ویلایه‌تی به‌ده‌خشانی ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی تاڵبانی راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌فغانستان دوای چه‌ند سه‌عات تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ تاڵبان، له‌ “وردۆج” پاشه‌كشه‌یان كرد. شایانی باسه‌ ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌ تاڵبان له‌ جه‌ریانی هێرشی به‌ربڵاوی خۆی، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا چه‌ند ولسوالی و شاری ستراتیژیكی “قۆندوز” له‌ باكوری ئه‌فغانستانی داگیر كردووه‌.