پێشڕه‌وی جبهه‌ النسره له‌ ئۆستانی ئه‌دلێب

136y
رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی گوڵان، چه‌ندین ناوچه‌ی شاری “جه‌سه‌رولشغوور” له‌ ئۆستانی “ئه‌دلێب” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باكووری رۆژئاوای سوریه‌، له‌ لایه‌ن گروپی گروپی “جبهه‌ النسره”وه‌ داگیر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، گروپی جبهه‌ النسره بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا و له‌ درێژه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریه،‌ توانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كۆنتڕۆڵ بكات. شایانی باسه‌، گروپه ئیسلامگه‌راكان له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا، چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ ئۆستانی ئه‌دلێب داگیر كردبوو. شایانی باسه‌ پاش داگیر كردنی شاری “جه‌سه‌رولشغوور”، گروپه‌كانی “جبهه‌ النسره، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌حرارولشام و جوندولئه‌قسا”، یه‌كیان گرت.