پێشڕه‌وی هێزه‌كانی داعش له‌ باكووری سوریه

305
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ كه تێدا باس له‌وه‌ ده‌كرێت،‌ گروپی “داعش” ٥ ئاوایی له‌ ئۆستانی “حه‌له‌ب”ی داگیر كردووه‌ و به‌‌ره‌و‌ شارۆچكه‌ی “مارع” له‌ حاڵی پێشڕه‌وی دایه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، داعش سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، ده‌وروبه‌ری باكووری “حه‌له‌ب”ی كرده‌ ئامانج و ٥ ئاوایی له‌ “مارع” داگیر كرد. مارع له‌ هێلی نێوان گروپه‌كانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د له‌ نێوان ئۆستانی حه‌له‌ب و توركیه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه‌. رێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وانه‌ پزیشكانی بێ سنوور رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو رایانگه‌یاند كه‌ شارۆچكه‌ی مارع كراوه‌ته‌ ئامانجی هێرشی شیمیایی كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س له‌ دانیشتوانی مه‌حه‌للی، به‌ توندی بریندار بوون.