كاربه‌ده‌ستێكی عێراقی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته ناوچهگهلێكیان له شاری “تكریت” له ژێر كونتڕۆڵی گروپی “داعش” وه‌رگرتۆته‌وه.
به وته‌ی ناوبراو هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان توانیوویانه بچنه نێو ناوچه‌گه‌لێك له تكریت، به‌ڵام له‌وه‌یكه هێزه‌كانی داعش له سه‌رتاسه‌ری شار مه‌وادی ته‌قینه‌وه‌یان داناوه، ئه‌م پێشڕه‌وییه زۆر به‌شێنه‌یی چووه‌ته پێشه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه ویستوویه‌تی ناوی بڵاو نه‌كرێته‌وه، رایگه‌یاندووه: هێزه عێراقییه‌كان له هه‌موو شوێنێكه‌وه تكریتیان گه‌مارۆ داوه. پێشتریش هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق رایانگه‌یاندبوو كه شاری “ئهلعێلم”یان له نزیك شاری تكریت كونتڕۆڵ كردۆته‌وه. هه‌ر له‌م حاڵه‌شدا راگه‌یه‌ندراوه كه هێزهگهلێك له حاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش توانیویانه هێڵی پێوه‌ندی و گواستنه‌وه‌ی هێز و چه‌ك و چۆڵی ئه‌م گروپه له نێوان عێراق و سوریه، له باكووری سوریه‌دا ببڕن.