پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌سیری شاری موسڵ

468t

راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی عێراق له‌ مه‌سیری موسڵ له‌ حاڵی پێشڕه‌وی دان.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ مێحوه‌ری “ته‌ل وه‌رد” له‌ باشووری شاری كه‌ركووك پێشڕه‌وییان كردووه‌. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ په‌ردی سه‌ره‌كی له‌ جاده‌ی موسڵ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ و هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” ناچار به‌ پاشه‌كشێ بكه‌ن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ له‌م وڵاته‌دا، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی رۆژی دووشه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، داعش ٢٠ كه‌س كه‌ به‌نیاز بوون به‌ گروپێك له‌ میلیشیاكانی عێراق په‌یوه‌ست ببن، ئێعدام كردووه‌.