پێشڕه‌وی گروپی داعش به‌ره‌و شاری حه‌ڵه‌ب

500
رۆژی جومعه‌ ١٧ی مانگی ره‌زبه‌ر، “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌” رایگه‌یاند كه‌ گروپی ئیسلامگه‌رای داعش سه‌ره‌ڕای بۆمبارانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی روسیه‌، به‌ره‌و حه‌ڵه‌ب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
داعش تا ئێستا چه‌ندین ئاوایی له‌ كۆنتڕۆڵی نه‌یارانی ئه‌سه‌د ده‌رهێناوه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێزه‌كانی داعش به‌م پێشڕه‌ویانه‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ دوو كیلومیتری ناوچه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ باكوری شاری حه‌ڵه‌ب. “رۆیتێرز” له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م دواییانه‌ی داعش له‌ حاڵێكدا رووده‌دات كه‌ روسیه‌ ده‌ڵێت له‌ عه‌مه‌لیاتی نیزامی خۆی هێرشی كردۆته‌ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌م وڵاته‌. به‌ڵام به‌ وته‌ی نه‌یارانی سوری، زۆربه‌ی هێرشه‌كانی روسیه‌، گروپه‌كانی ئیسلامی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌دی كردۆته‌ ئامانج.