خەڵاتی ” ئیچێر”( ICHR )ی دانشگای تۆرێنتۆ بە بەشداریی چالاکانی مەدەنیی کوردستان لە ماڵی “محه‌ممه‌د سدیق کەبوودوەند” لە تاران پێشکه‌ش به ناوبراو کراو و هاوسه‌ره‌كه‌ی “په‌ریناز حه‌سه‌نی” به نوێنه‌رایه‌تیی له‌و، خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت.
له نامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ی مافی مرۆڤدا که له‌لایه‌ن سێ خوێندکاری دانشگای تۆرێنتۆوه بنیات نراوه، هاتووه که ڕێز له هه‌وڵ و تێکۆشانی بێوچانی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له پێناو دابینبوونی مافی مرۆڤ ده‌گرین و هیوادارین که ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و چالاکه‌ی مافی مرۆڤ هه‌رچی زووتره له زیندان ئازاد بكرێت. محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ڕۆژی ١٠ ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٨٦ ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌سبه‌سه‌ر كرا و سزای ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که ماوه‌ی زیاتر له ٩ ساڵه به‌ندكراوه، ئێستاش له مافی مهرهخهسیو پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی بێبه‌شه.