پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی خاوه‌ران له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیم

617
رۆژی جومعه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی سازمانی ئیتلاعات و پۆلیسی ئه‌منیه‌تی رژیم پێشیان به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌ و نزیكانی ئێعدامكراوانی سیاسی هاوینی ٦٧ و ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ گۆڕستانی خاوه‌ران بوون. بنه‌ماڵه‌كان و نزیكانی ئێعدامكراوانی سیاسی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی محه‌وه‌ته‌ی گۆڕستانی خاوه‌ران چاوه‌ڕێ بوون تا بۆ مه‌راسمی هه‌موو ساڵه‌ بچنه‌ نێو ئه‌م گۆڕستانه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ پێشیان پێگیرا. دوابه‌دوای هێرش و به‌رخوردی توندی مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم و پاشه‌كشه‌ پێكردن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌ك له‌ دایكانی ئه‌م زیندانیانه‌ بارودۆخی جه‌سته‌ییان تێكچوو. رژیمی كۆماری ئیسلامی دوای ئێعدام كردنی هه‌زاران زیندانی سیاسی له‌ ساڵی ٦٧، ته‌رمی ژماره‌یه‌كیانی له‌ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و بێ ناونیشاندا و له‌ قوڵایی كه‌می زه‌وی، له‌ خاوه‌رانی تاران شارده‌وه‌‌.