پێشگرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری كرێكارانی ئیخراجی شیركه‌ت واحێد

384q
“سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر له‌ به‌یانیه‌یه‌كدا هه‌واڵی شانتاژی حه‌راسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت واحێد به‌ مه‌به‌ستی پێشگیری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری كرێكارانی ئیخراجی سه‌ندیكای راگه‌یاند.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت واحێد چه‌ندین ساڵه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ سازی و ئیخراجی كرێكارانی مافخواز، به‌ره‌وڕووی چالاكی سه‌ندیكایی ده‌بێته‌وه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ “حه‌سه‌ن سه‌عیدی، وه‌حید فه‌ره‌یدونی، ناسر مه‌حره‌م زاده‌، حوسێن كه‌ریمی سه‌بزه‌وار و فه‌ره‌حناز شیری” ئه‌ندامانی سه‌ندیكا به‌ گشتی له‌ ساڵی ٩١وه‌ به‌ هۆی چالاكی سه‌ندیكایی ئیخراج كراون. “ره‌زا شه‌هابی”ش ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكا له‌ ساڵی ٨٩وه‌ به‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه‌ و هه‌ر ئێستا له‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانیدا به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ وه‌زیری كار له‌ دانیشتنی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی رابردووی رێكخراوی جیهانی كار رایگه‌یاندبوو‌ ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ ئازاد كراوه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆسه‌ر كار، به‌ڵام له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری ناوبراو پێشگیری ده‌كرێت. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێد، ئیخراجی نایاسایی ئه‌م كرێكاره‌ مافخوازانه‌ مه‌حكوم ده‌كات و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌كاری ئه‌م كرێكارانه‌ و په‌رداخت كردنی خه‌ساره‌تی رۆژانی ته‌علیقی ئه‌وانه‌.”