پێشگیریی هێزه‌كانی رژیم له رێپێوانی خه‌ڵكی مه‌ریوان

11111
هێزه‌ ئێنتزامی و ئیتلاعاتیه‌كانی رژیم له شاری مه‌ریوان پێشیان له رێپێوانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ گرت كه بۆ پشتیوانی له خوڕاگری و خۆبه‌رێوه‌به‌ری خه‌ڵكی باكوری كوردستان رێكخرا بوو، به‌دواشیدا ته‌واوی شاریان میلیتارێزه‌ كرد.
له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه‌ ئه‌منیه‌تێه‌كانی رژیم سه‌ره‌رای میلیتاریزه‌ كردنی شاری مه‌ریوان، بۆ پێشگرتن له هه‌ر جۆره‌ رێپێوانێك بۆ پشتیوانی له خه‌لكی شاره‌كوردنشینه‌كانی توركییه‌، خه‌تی ئینتێرنێتیان قه‌تع كرد و هێزه‌ ئه‌منییه‌تێه‌كانیش به ئۆتۆمبیله‌كانیانه‌وه‌ له شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره ده‌گه‌ڕان.