پێشگیری ئێران به‌ هاتووچۆی تانكره‌كانی باشووری كوردستان

2y
بەرپرسێكی فەرمانداریی شاری “قەسر شیرین” لە ئۆستانی كرماشان رایگه‌یاند، ماوەی ٢ رۆژه‌ لە سنوورەكانی پەرویزخان و خوسرەوی، پێش بە هاتوچۆی تانكرەكانی گواستنەوەی سووتەمەنی و ترانزیت بۆ ئێران ده‌گیردرێت.ناوبراو رایگه‌یاندووه‌ بە پێی‌ بڕیار، لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هه‌فته‌وه‌ تا سەعات ١٢ی شەوی رۆژی جومعه‌ ١٤ی ئه‌م مانگه‌، بە هۆی ته‌عتیلاتی نەورۆز و بە تایبەت رۆژی سێزدەبەدەر و قەرەباڵغیی رێگاوبانەكانی ئێران لە لایەن خاڵی سنووری و بازرگانه‌وه‌، پێش بە هاتوچۆی تانكەرەكانی گواستنەوەی سووتەمەنی و ترانزیتی باشووری كوردستان و عێراق دەگیردرێت. هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا هاتووچۆی تانكرەكانی سووتەمەنی بە شێوەی ئاسایی دەست پێدەكەنەوە.