به پێی راپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌كانی رژیم له شاره جیاجیاكانی كوردستان و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی “نه‌وسوود”، پێشیان له به‌رێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز گرت.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئێوارەی رۆژی جومعه ٢٩ی مانگی ره‌شه‌ممه، ژمارەیەک لە لاوانی خەڵکی ناوچه‌ی نەوسوود لە مەیدانی مەولەوی لە هەوڵی بەڕێوەبردنی مه‌راسمی نەورۆز و هەڵکردنی ئاگردا بوون کە لە لایەن هێزە ئینتزامیەکان و مەئموورانی کەڵانتەرییەوە پێشیان پێ‌گیرا. له ئاكامی کۆبوونەوەی هاوڵاتییان له‌م مه‌یدانه‌دا له نێوان مه‌ئمورانی رژیم و خه‌ڵكه‌وه تێكهه‌ڵچوون روویدا. شایانی باسه، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییه‌كی ورد له ئاكامی ئه‌م تێکهەلچوونه له به‌رده‌ستدا نییه.