پێشگیری له‌ به‌شداری نوێنه‌رانی كرێكارانی ئیران به‌ره‌ك له‌ جه‌له‌سه‌ی شورای ته‌ئمین

632y
له‌ جه‌له‌سه‌ی شورای ته‌ئمینی رژیم له‌ شاری ره‌شت كه‌ به‌ بۆنه‌ی پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ی كرێكارانی مانگرتنی كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك” پێكهات، له‌ به‌شداری نوێنه‌رانی كرێكاران له‌م جه‌له‌سه‌یه‌، پێشگیری كرا.
بڕیار بوو جه‌له‌سه‌ی شورای ته‌ئمینی فه‌رمانداری شاری ره‌شت له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان پێكبێت و نوێنه‌رگه‌لێك له‌ لایه‌ن كرێكاران و خاوه‌نكارانه‌وه‌، له‌ حزوری به‌رپرسانی رژیم له‌م شاره‌ به‌ گه‌ڵاڵه‌ی كێشه و گرفتی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك، قسه‌ و باس بكه‌ن. به‌ وته‌ی كرێكاران، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ مه‌ئموورانی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی رژیم وێڕای هێرش كردنه‌ سه‌ر كارخانه‌كه‌ له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ٥ نوێنه‌رێك كه‌ بڕیار بوو له‌لایه‌ن كرێكاران له‌ شورای ته‌ئمین به‌شداری بكه‌ن، پێشگیریان كرد.