رۆژی جومعه ٨ی مانگی ره‌شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم له به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی كانونی نووسه‌رانی ئێران پێشگیری كرد.كانونی نووسه‌رانی ئێران به‌نیاز بوو، رۆژی جومعه ٨ی مانگی ره‌شه‌ممه دانیشتنێكی ئه‌ده‌بی به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵام سه‌عاتێك پێش ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه، مه‌ئموورانی رژیم به هێرش كردنه‌سه‌ر ئه‌و شوێنه، پێشیان له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و دانیشتنه كرد.