به‌رپرس و حه‌راسه‌تی شیركه‌تی واحید و پۆلیسی ئه‌منییه‌تی عمومی به به‌شداری به‌ربڵاو له پایانه‌ی ئازادی، شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌ژنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی واحید، پێشیان به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مه‌راسمه گرت.”سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئوتوبوسرانی تاران و ده‌وروبه‌ر” له راپۆرتی رۆژی ١١ی مانگی گوڵاندا رایگه‌یاندووه: “ئه‌م مه‌راسمه بڕیار بوو ساعه‌ت ١ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی “ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی” و حزووری به‌ربڵاوی لیباس شه‌خسییه‌كانی پۆلیسی ئه‌منییه‌ت له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه له پایانه‌ی ئازادی و شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پۆلیس له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و هه‌ڕه‌شه كردن لێیان، مه‌راسمه‌كه، ساعه‌ت ٥ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ پاش ئه‌وه‌یكه پۆلیس شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشت، به‌ڕێوه‌چوو. كرێكاران به رێپێوان له پایانه‌ی ئازادی و وتنه‌وه‌ی دروشمی “كرێكار كرێكار یه‌كگرتن یه‌كگرتن، كرێكاری زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێت و بژی سه‌ندیكا”، وێرای بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له نێو هاوكاره‌كانیان و خه‌ڵك، ئه‌م رۆژه‌یان رێز لێگرت.