پێشگیری له‌ خانه‌نشینی هه‌زاران كرێكاری پێترۆشیمی به‌نده‌رخومه‌ینی

666
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ خانه‌نشینی پێش له‌ كاتی دیاریكراوی دوو هه‌زار كرێكاری پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی رێگری ده‌كات كه‌ یاسای پیشه‌ و سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌.
سه‌رجه‌م ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ هه‌ر ئێستا له‌ ناوه‌نده‌كانی ئه‌م پێترۆشیمییه‌ كار ده‌كه‌ن، یاسای پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ و زیاتر له‌ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌خت و زیانبار بوونی پیشه‌كانی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ لایه‌ن كومیته‌ی پێڕاگه‌یشتن به‌ پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كاری به‌نده‌ر خومه‌ینیه‌وه‌ پشت راست كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم حوكمی خانه‌نشینی ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌رناكات.