رۆژی جومعه ٢٢ی مانگی رشهممه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم پێشیان به حزووری بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئێعدامیانی سیاسی ساڵی ٦٧ و ده‌یه‌ی ٦٠ له ئێران، له گوڕستانی به‌كۆمه‌ڵی “خاوه‌ران” گرت.
هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی به به‌ستنی رێگا وروودییهكانی نێو خاوه‌ران، كه‌سانێك كه به‌نیازی هاتنه ژووره‌وه بۆ ئه‌م شوێنه بوون، شناسایی ده‌كرد. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵیش، ژماره‌یه‌ك له‌و بنه‌ماڵانه توانیبوویان له ساڵڕۆژی ئه‌م ئێعدامانه، سه‌ردانی گوڕستانی خاوه‌ران بكه‌ن. شایانی باسه رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران پاش ئێعدامی زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س له نه‌یارانی سیاسی خۆی له ساڵی ٦٧، ته‌رمی ژماره‌یه‌ك له‌م زیندانیانه‌ی له كاناڵگهلێكی به‌كۆمه‌ڵ له گوڕستانی خاوه‌ران ده‌فن كرد.