به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، به‌رپرسانی شاری “به‌غدا” به به‌ستنی پردێك له‌سه‌ر “چۆمی فۆرات”، له ورودی ئاواره‌كانی شاری رۆمادی بۆ پێته‌ختی عێرق پێشگیریان كرد.به پێی ئه‌م راپۆرته، له هه‌فته‌ی له‌وه‌پێشه‌وه كه شاری رۆمادی له ئۆستانی ئه‌نبار كه‌وته ژێر كونتڕۆڵی گروپی داعش ، زیاتر له ٤٠ هه‌زار كه‌س له‌م شاره ئاوار بوون. كاربه‌ده‌ستانی عێراق هێشتا هۆكاری به‌ستنی پردی “بیزبز”یان رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام راپۆرتگه‌لێك سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی له نفوزی گروپی داعش بۆ به‌غدا له نیوان ئاواره‌كانی رۆمادی بڵاو كراوه‌ته‌وه.