پێشگیری له‌ ورودی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیم بۆ ئاوایی سه‌ر روود

432
خه‌ڵكی ئاوایی “سه‌ر روود” سه‌ربه‌ شاری كه‌لات له‌ ئۆستانی خوراسانی ره‌زه‌وی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌، پێشیان به‌ ورودی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیم له‌ شاره‌كانی “مه‌شهه‌د و كه‌لات”، بۆ نێو ئه‌م ئاواییه‌ گرت.
خه‌ڵكی “سه‌ر روود” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێبه‌شی و بارودۆخی خراپی ئه‌م ئاواییه‌ به‌ به‌ستنی جادده‌كان، پێشیان به‌ هاتنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیم گرت. به‌ وته‌ی ناڕازییان، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌م‌ بارودۆخه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی رژیم تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ نه‌كێشانی جاده‌ بۆ نێو ئاواییه‌كان، گازڕسانی و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گونجاو، له‌ زومره‌ی كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م ئاوایه‌ به‌ ئه‌ژمار دێت.