پێشگیری له‌ ورودی په‌ناخوازانی سوریه‌یی بۆ نێو خاكی توركیه

75
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، سنووربانانی توركیه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئوتۆمبیلی ئاوپاش و ته‌قه‌ی هه‌وایی له‌ ورودی هه‌زاران په‌ناخوازی سوریه‌یی بۆ نێو خاكی توركیه‌ پێشگیریان كرد.به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، په‌ناخوازان سوریه‌یی له‌ پشتی سیم خارداره‌كانی ده‌وروبه‌ری رێگای سنووری “ئاق قه‌ڵا” له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ گیریان كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵنێری “رۆیتێرز” رایگه‌یاند: ” رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، یه‌كێنه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌ په‌ گه‌” له‌گه‌ڵ گروپێك له‌ خه‌باتكارانی عه‌ره‌ب زمانی سوریه‌، پاش گه‌مارۆی “سلوك” له‌ حاڵی پێشڕه‌وی به‌ره‌و شاری “تێلابیز”، له‌ ناوچه‌كانی ژێر كونتڕۆڵی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”ن. دوابه‌دوای ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و سنووری توركیه‌ هه‌ڵاتوون.‌