پێشگیری له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئاجۆرشێل

24
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كارخانه‌ی ئاجۆرشێل له‌ ساڵی ١٣٩١وه‌ داخراوه‌، به‌ڵام ئۆستانداری كوردستان ئیزنی دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ١٨ مانگی كرێكارانی قه‌راردادی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌، نادات.كرێكاران له‌مباره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ “له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، چه‌ندین جار له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه‌ و ناوه‌نده‌ جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكمان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌‌.” شایانی باسه‌، كارخانه‌ی ئاجۆرشێل ده‌وڵه‌تییه‌ و هه‌ڵكه‌وتوو له‌ جاده‌ی سنه‌ ـــ كرماشانه‌.