به پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ كردنی ١٥ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “عه‌لی نجاتی”، ناوبراو هه‌ورا له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
دوای تێپه‌ڕ كردنی ١٥ رۆژ به‌سه‌ر بازداشتی عه‌لی نجاتی كرێكاری خانه‌نشین و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په، ناوبراو هه‌روا له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ دانی ده‌وا و ده‌رمان به ناوبراو، هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. عه‌لی نجاتی تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه و له رۆژی ٢٦ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ئه‌هواز زیندانی كراوه. شایانی باسه په‌یگیری به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی عه‌لی نجاتی بۆ ئاگاداری له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، تا ئێستا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.