پێشگیری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر كاری كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌

224
سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی شوغڵه‌ وه‌رزییه‌كان له‌ مه‌عده‌نی ته‌ڵای “ئاق ده‌ڕه‌” له‌ شاری تێكاب، خاوه‌نكار له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر‌ كاری ٨٠ كرێكارێك كه‌ له‌ مه‌شاغڵی وه‌رزی ئه‌م واحێده‌ مه‌عده‌نییه‌ كاریان ده‌كرد، پێشگیری كرد. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م ٨٠ كرێكاره‌ له‌و كرێكارانه‌ن كه‌ له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردوو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراجیان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. ده‌وترێت وه‌رنه‌گرتنی سه‌رله‌نوێی كرێكاران به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه‌ بووه‌. شایانی باسه‌ له‌ سه‌رجه‌م ٨٠ كرێكاری وه‌رزی بێكاركراو ته‌نیا نزیكه‌ی ١٥ كه‌س له‌ بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌رده‌گرن ماباقی كرێكاران هه‌روا بیلاته‌كلیفن.