ئیسلامی لە رێگەی مزگه‌وته‌كان و دەست و پەیوەندهکانی رژیمەوە، لە هەوڵی ئه‌وه دایە کە پێش به بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز لە کوردستان بگرێت.لە ماوەی رابردوودا، رژیم لە رێگەی ناوەند و دەست و پەیوەندهکانیەوە بە شێوەی هەمە لایەنە لە هەوڵی ئه‌وه دایە کە پێش به بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی تایبەتی به نەورۆز بگرێت. مەلایهكی ئاوایی ساڵه‌ح ئاوا سه‌ر به شاری سقز لە قسەکانی خۆیدا لە مزگەوتی ئه‌م ئاواییه جه‌ژنی نەورۆزی حەرام راگه‌یاندووه. لە حاڵێکدا هەوڵی هەمەلایەنەی رژیم بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ پێش‌گرتن له بەڕێوەچوونی جه‌ژنی نەورۆز بەردەوامە، هاووڵاتییانی شار و ناوچه‌كانی كوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو بەههڵكردنی ئاگر، بەرەوپیری ساڵی نوێیه‌وه چوون.